برینداربوونی دوو کۆڵبەر لە سنووری شاری بانە

دوو کۆڵبەری خەڵکی شارەکانی سەقز و بانە بە ناوەکانی مەهدی ئەنوەری و ڕەئووف قادری لە کاتی کۆڵبەریدا لە سنوورەکانی شاری بانە بە تەقەی ڕاستە

١٦ ڕەشەمە ٢٧٢٣، ١٩:٠٠

هەنگاو؛ چوارشەممە ١٦ی ڕەشەممەی ٢٧٢٣

دوو کۆڵبەری خەڵکی شارەکانی سەقز و بانە بە ناوەکانی مەهدی ئەنوەری و ڕەئووف قادری لە کاتی کۆڵبەریدا لە سنوورەکانی شاری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کران.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ١٦ی ڕەشەممەی ٢٧٢٣ (٦ی مارسی ٢٠٢٤)، کۆڵبەرێکی لاو خەڵکی شاری سەقز بە ناوی مەهدی ئەنوەری تەمەن ٢٣ ساڵە لە کاتی کۆڵبەریدا لە سنووری هەنگەژالی شاری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار بووە.

هەروەها، ڕۆژی یەکشەممە ١٣ی ڕەشەممە (٣ی مارس)، کۆڵبەرێکی دیکەش بە ناوی ڕەئووف قادری خەڵکی گوندی «کەندە سوورە» لە هەمان سنوور بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئێران بە سەختی پێی بریندار بووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە