نەغەدە؛ مەحەممەدتاهیر حوسێن‌پوور بە سێزدە ساڵ بەندکران سزا درا

مەحەممەدتاهیر حوسێن‌پوور، بەندکراوی سیاسی پێشووی کورد و خەڵکی شاری نەغەدە، لەلایەن دەزگای دادوەری کۆماری

٣ خاکەلێوە ٢٧٢٤، ١٠:١٥

هەنگاو؛ هەینی ٣ی خاکەلێوەی ٢٧٢٤

مەحەممەدتاهیر حوسێن‌پوور، بەندکراوی سیاسی پێشووی کورد و خەڵکی شاری نەغەدە، لەلایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بە ١٣ ساڵ بەندکران سزا درا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، مەحەممەدتاهیر حوسێن‌پوور، تەمەن ٣١ ساڵە و خەڵکی شاری نەغەدە لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی مەهاباد بە دادوەری دوستی بە تۆمەتی "موحارەبە و ئەندامەتی و هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبەکانی کوردستان" سزای س١٣ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا.

ئەم بەندکراوە سیاسییە، ڕۆژی چوارشەممە ١ی خەرمانانی ٢٧٢٣ (٢٣ی ئاگۆستی ٢٠٢٣)، لە ماڵی خۆیدا لە شاری نەغەدە دەستبەسەر کرابوو.

پێشتریش مەحەممەدتاهیر حوسێن‌پوور، لە خەرمانانی ٢٧٢٠، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سوپاوە لە شاری نەغەدە دەستبەسەر کراو بۆ شاری ئورمیە گواسترابۆوە و کۆتایی مانگی خەرمانانی هەمان ساڵ بۆ بەندیخانەی ناوەندی شاری نەغەدە گواسترا بووە.

ئەم هاوڵاتییە کوردە سەرەتای مانگی ڕەزبەری ٢٧٢٠، بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە ئۆپۆزیسیۆنەکانی کوردستان و بەشداریکردن لە ناڕەزایەتییەکانی گەلاوێژی هەمان ساڵ لە نەغەدە کە لە دوای کوژرانی هاووڵاتییەک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەتییەکان هاتنە سەر شەقامەکان، بە ١٥ مانگ بەندکران سزا درا.

مەحەممەدتاهیر حوسێن‌پوور، لە ناوەڕاستی مانگی بانەمەڕی ٢٧٢٢، دوای چەند مانگ بەندکران مەرەخەسی پێدرا و لە بەندیخانەی ناوەندی شاری نەغەدە ئازاد کرا.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە