دەستبەسەرکرانی ئارتین ڕۆستەمی، گەنجی ۱۹ ساڵی کورد بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای بەندکران

٢٢ خەرمانان ٢٧٢٦، ١٣:٥٧

هەنگاو؛ یەکشەممە ۲۲ی خەرمانی ۲۷۲۶

ئارتین ڕۆستەمی، گەنجی ۱۹ ساڵی کورد و لە دەستبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییەکانی بەفرانبار، بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ۶ مانگ بەندکران دەستبەسەر کرا و بۆ بەندیخانەی تاران گەورە (بەندیخانەی فەشافوویە) گواستراوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ۱۵ی خەرمانی ۲۷۲۶ (۶ی سێپتەمبەری ۲۰۲۶)، ئارتین ڕۆستەمی، خەڵکی گوندی «هەوێ»ی سنە و دانیشتووی تاران، دوای بانگکران بۆ یەکێک لە لقەکانی جێبەجێکردنی سزاکانی دادگای شۆڕشی تاران دەستبەسەر کراوە و بۆ بەندیخانەی فەشافوویە گواستراوەتەوە.

ئارتین ڕۆستەمی پێشتر لە ڕەوتی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی بەفرانباردا لە شاری تاران لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو و دوای تەواوبوونی قۆناغەکانی لێکۆڵینەوە، تا کاتی دەرچوونی سزای کۆتایی بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

ناوبراو دواتر لەلایەن دادگای شۆڕشی تارانەوە بە تۆمەتەکانی پەیوەندیدار بە ئامادەبوون لە ناڕەزایەتییەکاندا سزای ۶ مانگ بەندکرانی تەعزیریی بەسەردا سەپێندرا بوو.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە