دەستبەسەرکردنی جەلال خودامورادی، چالاکی مەدەنیی شاری سنە بەبۆنەی ئامادەکاریی ڕێوڕەسمی نەورۆز

جەلال خودامورادی، چالاکێکی مەدەنیی خەڵکی شاری سنە، بەبۆنەی ڕێکخستن و ئامادەکاریی ڕێوڕەسمی نەورۆز لە شارۆچکەی حەسەناوا

٥ خاکەلێوە ٢٧٢٤، ١٧:٠٥

هەنگاو: یەکشەممە، ٥ی خاکەلێوەی ٢٧٢٤

جەلال خودامورادی، چالاکێکی مەدەنیی خەڵکی شاری سنە، بەبۆنەی ڕێکخستن و ئامادەکاریی ڕێوڕەسمی نەورۆز لە شارۆچکەی حەسەناوای سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێران دەستبەسەر کراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی هەینی، ٣ی خاکەلێوەی ٢٧٢٤ (٢٢ی مارسی ٢٠٢٤)، جەلال خودامورادی، هاووڵاتیی خەڵکی شارۆچکەی حەسەناوای شاری سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هاووڵاتییە دوای چەند کاتژمێر لێپرسینەوە و لێکۆڵینەوە و دروستکردنی دۆسیەی یاسایی، ئازاد کراوە و پێیان ڕاگەیاندووە کە دەبێت لە چەند ڕۆژی داهاتوودا جارێکی تر سەردانی ناوەندە ئەمنییەکان بکاتەوە.

هەروەها بەڵێننامەی نووسراوەیان بە ناوبراو واژۆ کردووە لە ڕێوڕەسمی نەورۆز کە بڕیارە ڕۆژی ٦ی خاکەلێوە لە شارۆچکەی حەسەناوا بەڕێوە بچێت، بەشداری نەکات.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە