مەریوان؛ ئارام نیکپەی بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکرانەکەی دەستبەسەر کرا

٤ ڕێبەندان ٢٧٢٥، ٢١:١٥

هەنگاو؛ شەممە ۴ی ڕێبەندانی ۲۷۲۵

ئارام نیکپەی، هاووڵاتیی کورد و خەڵکی شاری مەریوان بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای سێ مانگ بەندکران دەستبەسەر کرا و بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە گواسترایەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ۴ی ڕێبەندانی ۲۷۲۵ (۲۴ی جەنیوەریی ۲۰۲۶)، ئارام نیکپەی، هاووڵاتیی تەمەن ۳۸ ساڵ و خەڵکی گوندی «نێ» سەر بە شاری مەریوان پاش بانگکران بۆ لقی جێبەجێکردنی سزاکان، دەستبەسەر کرا و بۆ بەندیخانەی ناوەندیی مەریوان گواسترایەوە.

ئارام نیکپەی ڕۆژی هەینی ۱ی خاکەلێوەی ۲۷۲۵ (۲۱ی مارسی ۲۰۲۵)، بەبێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی دادوەری لە لایەن هێزە حکومەتییەکانەوە دەستبەسەر کرا و دواتر بە دانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی هەتا کاتی کۆتاییهاتنی پرۆسەی دادگاییکردنەکەی لە بەندیخانە ئازاد کرا.

دەستبەسەرکرانی ئەو هاووڵاتییە کوردە لە پەیوەندی لەگەڵ بەشداریکردنی ناوبراو لە ڕێوڕەسمەکانی نەورۆزی کوردستان لە ساڵی ڕابردوودا ئەنجام درابوو.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە