دەستبەسەرکرانی سێ ئەندامی بنەماڵەیەک لە ئورمیە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

٧ جۆزەردان ٢٧٢٥، ١١:٢٣

هەنگاو؛ چوارشەممە ۷ی جۆزەردانی ۲۷۲۵

ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، دوو خوشکی کورد و خەڵکی شاری ئورمیە و خاڵۆیان بە ناوی جەلال فەڕۆخی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ۵ی جۆزەردانی ۲۷۲۵ (۲۶ی مەی ۲۰۲۵)، ڕەعنا و ڕۆژان خۆران و جەلال فەڕۆخی، سێ هاووڵاتیی خەڵکی شارۆچکەی «زێوە»ی مەرگەوەڕی ئورمیە دەستبەسەر کران.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، شەوی دووشەممە هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییانە و دەستبەسەریان کردوون و دواتر بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە.

شایەنی باسە کە ڕەعنا و ڕۆژان خۆران و جەلال فەڕۆخی، مانگی خاکەلێوەی ئەمساڵ لە پەیوەندی لەگەڵ بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی نەورۆز لە ئورمیە دەستبەسەر کرابوون.

هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییانە و چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنیان لەبەر دەستدا نییە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە