ڕێوڕەسمی نەورۆز؛ محەممەدعەلی ئازەری لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ئورمیە دەستبەسەرکرا

٨ خاکەلێوە ٢٧٢٥، ١١:٤٥
هەنگاو؛ هەینی ٨ی خاکەلێوەی ٢٧٢٥
محەممەدعەلی ئازەری، هاووڵاتیی کورد و خەڵکی ئورمیە بە هۆی بەشداری کردنی لەڕێوڕەسمەکانی نەورۆز لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کاتژمێر ٧ی بەیانی ڕؤژی هەینی ٨ی خاکەلێوەی ٢٧٢٥ )٢٨ی مارسی ٢٠٢٥، محەممەد عەلی ئازەر لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئورمیەوە بە بەکارهێنانی توندوتیژی دەستبەەر کراوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، محەممەد عەلی ئازەری بۆ هۆی بەشداریکردنی لەرێوڕەسمەکانی تایبەت بە نەورۆز لە ئورمیە دەستبەسەرکراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
هەتا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لە سەر شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی ئەم هاووڵاتییە کوردە لە بەر دەستدا نییە.
سەرچاوە: Hengaw