دەستبەسەرکرانی یەکێک لە بەڕێوەبەرانی ڕێوڕەسمی نەورۆز لە شاری بۆکان

سمکۆ نەسروڵڵاهی، یەکێک لە بەڕێوەبەرانی ڕێوڕەسمی نەورۆز لە گوندی "قازڵیان"ی شاری بۆکان لەلایەن

٥ خاکەلێوە ٢٧٢٤، ١٨:٥٥

هەنگاو؛ یەکشەممە ٥ی خاکەلێوەی ٢٧٢٤

سمکۆ  نەسروڵڵاهی، یەکێک لە بەڕێوەبەرانی ڕێوڕەسمی نەورۆز لە گوندی "قازڵیان"ی شاری بۆکان لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ٥ی خاکەلێوەی ٢٧٢٤ (٢٤ی مارسی ٢٠٢٤)، سمکۆ  نەسروڵڵاهی هاووڵاتیی تەمەن ٣٥ ساڵی خەڵکی گوندی قازڵیان سەر بە شاری بۆکان لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەرکرا.

بەوتەی سەرچاوەکانی هەنگاو، ئەو هاووڵاتییە یەکێک لە بەڕێوەبەرانی ڕێوڕەسمی نەورۆز لەو گوندە بووە و دوای دەستبەسەربوون بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی سمکۆ  نەسروڵڵاهی کە باوکی دوو منداڵە لەبەر دەستدا نییە و بەدواداچوونەکانی بنەماڵەکەی لەو بوارەدا بێئاکام ماوەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە