برینداربوونی لانی کەم ٨ کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکومەتییەکان لە سنووری نەوسوود

لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا لانی کەم ٨ کۆڵبەری خەڵکی شارەکانی داڵاهۆ، جوانڕۆ، سەلاسی باوەجانی و پاوە لە کاتی کۆڵبەری لە س

٧ خاکەلێوە ٢٧٢٤، ٢١:٢٧

هەنگاو؛ سێشەممە ٧ی خاکەلێوەی ٢٧٢٤

لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا لانی کەم ٨ کۆڵبەری خەڵکی شارەکانی داڵاهۆ، جوانڕۆ، سەلاسی باوەجانی و پاوە لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسوود بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکومەتییەکان بریندارکراون.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ٧ی خاکەلێوەی ٢٧٢٤ (٢٦ی مارسی ٢٠٢٤)، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری نەوسوود تەقەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کردووە و لە ئەنجامدا لانی کەم ٥ کۆڵبەر بریندارکراون.

ناسنامەی ئەو پێنج کۆڵبەرە کە خەڵکی شارەکانی داڵاهۆ، جوانڕۆ، سەلاسی باوەجانی و پاوەن، محەممەد مەحموودی، محەممەد یووسفی، ئیحسان نەزەری، ئومێد شەمسی و یاسین (ناوبانگ نادیار) بۆ هەنگاو ئاشکراکراون. ئەو پێنج کۆڵبەرە بەمەبەستی چارەسەری پزیشکی بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی شاری پاوە گواستراونەتەوە و باری تەندروستی یەک کەس لەوان بە ناجێگیر ڕاگەیەندراوە.

لە لایەکی دیکەشەوە، کاتژمێرە سەرەتایییەکانی ئەمڕۆ کۆڵبەرێک بەناوی سامان ڕۆستەمی خەڵکی جوانڕۆ و هەروەها ئێوارەی ڕابردووش دوو کۆڵبەری دیکە هەر لەو سنوورە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندارکراون کە تا ئێستا ناسنامەیان ئاشکرا نەکراوە. ڤیدیۆی کاتی برینداربوونی ئەو سێ کۆڵبەرە لەبەر دەست هەنگاودایە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە