سنووری نەوسوود؛ کوژرانی کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران

١١ ڕەزبەر ٢٧٢٤، ٢٣:٢٣

هەنگاو: چوارشەممە ١١ی ڕەزبەری ٢٧٢٤

کۆڵبەرێک بە ناوی تاریق نەزەری کە باوکی سێ منداڵە، لە کاتی کۆڵبەریدا لە سنووری نەوسوود بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران کوژرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی چوارشەممە ١١ی ڕەزبەری ٢٧٢٤ (٢ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤)، لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی جێگیر لە سنووری نەوسوود لە ژمارەیەک لە کۆڵبەران، کۆڵبەرێک بە ناوی تاریق نەزەری خەڵکی شاری سەلاس باوەجانی و دانیشتووی شاری جوانڕۆ کوژرا.

هەنگاو زانیویەتی کە ئەم کۆڵبەرە بە تەقەی چەکی جەنگی بە سەختی بریندار بووە و دوای گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانەی قودس لە شاری پاوە بەهۆی سەختی برینەکەی گیانی لەدەستداوە.

شایەنی باسە کە، تاریق نەزەری خێزاندار و باوکی سێ منداڵ بووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە