مەلەکشاهی؛ برینداربوونی هاووڵاتییەک بە هۆی تەقینەوەی مین
١٠ بەفرانبار ٢٧٢٥، ٢١:٠٨
هەنگاو؛ چوارشەممە ١٠ی بەفرانباری ٢٧٢٥
هاووڵاتییەک لە شاری مەلەکشاهی سەر بە پارێزگای ئیلام، بە هۆی تەقینەوەی مینی پاشماوەی سەردەمی شەڕی هەشت ساڵەی نێوان ئێران و عێراق بریندار بوو. ناو و نازناوی ئەم هاووڵاتییە هەتا ئێستا ڕانەگەیەندراوە و لە ژێر لێکۆڵینەوەدایە.
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ١٠ی بەفرانباری ٢٧٢٥ (٣١ی دیسەمبەری ٢٠٢٥)، هاووڵاتییەک لە گوندی «بان ڕەحمان»ی سەر بە شاری مەلەکشاهی بە هۆی تەقینەوەی مین لە بەشی دەست، دەموچاو و جەستەیەوە بە توندی بریندار بووە.
بەپێی ڕاپۆرتێکی ئاژانسی هەواڵی دانشجو، ئەم هاووڵاتییە دوای برینداربوونی بە مەبەستی چارەسەری پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی خومەینی لە ئیلام گواستراوەتەوە و خراوەتە ژێر چاودێریی وردی پزیشکییەوە.
سەرچاوە: Hengaw