سەوڵاوا؛ برینداربوونی هاووڵاتییەک بەهۆی تەقینەوەی مین
هەنگاو؛ پێنجشەممە ١٠ی بانەمەڕی ٢٧٢٦
بەهۆی تەقینەوەی مینێک لە گوندی "بیکەڕە"ی سەر بە شاری سەوڵاوا، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی عەلی شەریفی بە توندی بریندار بوو و ئۆتۆمبێلەکەشی بە تەواوی تێكچوو.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ٩ی بانەمەڕی ٢٧٢٦ (٢٩ی ئەپریلی ٢٠٢٦)، هاووڵاتییەک بە ناوی عەلی شەریفی تەمەن ٤٥ ساڵ، لە نزیک گوندی "بیکەڕە"ی سەر بە سەوڵاوا، بەهۆی تەقینەوەی مین بریندار بوو.
سەرچاوە ئاگادارەکان ڕایانگەیاندووە کە ئەم ڕووداوە لە نزیک سەربازگەیەکی کۆنی چۆڵکراودا ڕووی داوە. ئۆتۆمبێلەکەی عەلی شەریفی بە تەواوی تێكچووە و خۆشی لە چەند شوێنی جەستەیەوە تووشی برینی قورس بووە، کە بە مەبەستی چارەسەری پزیشکی بۆ ناوەندە تەندروستییەکان گوازراوەتەوە.
کوردستان بەهۆی بوونی کێڵگە مینە پاکنەکراوەکان و سەربازگە چۆڵکراوەکانی سەردەمی شەڕی ٨ ساڵەی ئێران و عێراق و هەروەها ئەو مینانەی کە بە ناوی بەرگری لە هەمبەر حیزبە کوردستانییەکان چێندراون، بەردەوام تێیدا هاووڵاتییانی مەدەنی بە هۆی تەقینەوەی مینەوە دەبن بە قوربانی.