دێلوڕان؛ کوژرانی منداڵێکی ۱۳ ساڵان بەهۆی تەقینەوەی مین

٢٢ ڕێبەندان ٢٧٢٥، ١٤:٢٧

هەنگاو؛ چوارشەممە ۲۲ی ڕێبەندانی ۲۷۲۵

منداڵێکی تەمەن ۱۳ ساڵی کورد بەهۆی تەقینەوەی مینی بەجێماوی شەڕی ٨ ساڵەی نێوان ئێران و عێراق لە ناوچەی «چەم هێندی» دێلوڕان سەر بە پارێزگای ئیلام، گیانی خۆی لەدەست دا. ناسنامەی ئەو منداڵە قوربانییە تا ئێستا ئاشکرا نەکراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ۲۱ی ڕێبەندانی ۲۷۲۵ (۱۰ی فێبریوەریی ۲۰۲۶)، منداڵێکی ۱۳ ساڵان بەهۆی تەقینەوەی مین گیانی خۆی لەدەست دا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو تەقینەوەیە ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ڕوویداوە و ئەو منداڵە بەهۆی سەختی برینەکانی لە هەمان شوێندا گیانی خۆی لەدەست داوە.

ناوچە سنوورییەکانی ئیلام، بەتایبەت شاری دێلوڕان، تا ئێستاش لەو ناوچە بە ئەژمار دێن کە مینی بەجێماو لە شەڕی نێوان ئێران و عێراقیان تێدا ماوەتەوە و ساڵانە ژمارەیەک لە هاووڵاتییان بەهۆی تەقینەوەی مین گیانی خۆیان لەدەست دەدەن و یان بریندار دەبن.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە