سەقز؛ گیانلەدەستدانی گەنجێکی ٢١ ساڵان بەهۆی تەقینەوەی مین
هەنگاو؛ پێنجشەممە ١٧ی بانەمەڕی ٢٧٢٦
گەنجێکی کورد و خەڵکی گوندی خۆرخۆڕەی سەقز بە ناوی پەیمان ڕەحمانپوور، بەهۆی تەقینەوەی مین لە بەرزاییە سنوورییەکانی ئەم شارەدا گیانی لەدەست دا.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٧ی بانەمەڕی ٢٧٢٦ (٧ی مەیی ٢٠٢٦)، هاووڵاتییەکی تەمەن ٢١ ساڵ بە ناوی پەیمان ڕەحمانپوور، بەهۆی تەقینەوەی مین لە بەرزاییەکانی شاری سەقز گیانی لەدەست دا.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار،، پەیمان ڕەحمانپوور، خەڵکی گوندی "خۆرخۆڕە"ی سەر بە سەقز، لە کاتی چوون بۆ بەرزاییەکانی دەوروبەری ئەم گوندە تووشی ڕووداوی تەقینەوەی مین بووە.جێگای ئاماژەیە که ئەم گەنجە دەستبەجێ گیانی لەدەست داوە و تەرمەکەی بە مەبەستی ڕێکارە یاساییەکان بۆ پزیشکی دادوەریی سەقز گوازراوەتەوە.
چاندنی مینی نوێ لەلایەن سوپای پاسداران و پاکنەکردنەوەی ناوچە سنووری و شاخاوییەکان لە مینە کۆنەکان، ساڵانە دەبێتە هۆی گیانلەدەستدان و کەمئەندامبوونی دەیان هاووڵاتیی مەدەنی لە سنوورەکانی کوردستان.