برینداربوونی چوار کۆڵبەر لە سنووری سەوڵاوا بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکومەتییەکان

١٢ خاکەلێوە ٢٧٢٤، ٢٢:٥٦

هەنگاو؛ یەکشەممە ١٢ی خاکەلێوەی ٢٧٢٤

سیروان تاک خەڵکی سنە، سامان (ناوبانگ نادیار) خەڵکی شاری مەریوان و دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی ئەمیر (ناوبانگ نادیار) و سیامەک (ناوبانگ نادیار)، کە هەرد دوویان خەڵکی شاری بانەن، لە سنووری "تەتە"ی سەر بە شاری سەوڵاوا بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بریندارکران.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ١١ی خاکەلێوەی ٢٧٢٤ (٣٠ی مارسی ٢٠٢٤)، سیروان تاک، خەڵکی گوندی قەڵا شێخانی سەر بە شاری سنە، دوو کۆڵبەری خەڵکی بانە بە ناوەکانی ئەمیر و سیامەک و هەروەها سامان، کۆڵبەری خەڵکی مەریوان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری سەوڵاوا بریندارکران.

شایەنی باسە کە ئەو چوار کۆڵبەرە بەهۆی سەختی  برینەکانیانەوە، بۆ ناوەندە دەرمانییەکان گواستراونەتەوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە