جێبەجێکرانی سزای سێدارەی بەندکراوێک لە بەندیخانەی ناوەندی خاش

سزای سێدارەی بەندکراوێکی بەلووچ بە میلاد میلاد گەلوی، کە پێشتر بە تۆمەتی "کوشتنی بە ئەنقەست" سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی خا

١٧ ڕەشەمە ٢٧٢٣، ٠٩:٣٧

هەنگاو؛ چوارشەممە ١٦ی ڕەشەممەی ٢٧٢٣

سزای سێدارەی بەندکراوێکی بەلووچ بە میلاد میلاد گەلوی، کە پێشتر بە تۆمەتی "کوشتنی بە ئەنقەست" سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی خاش سەر بە پارێزگای سیستان و بەلووچستان جێبەجێکرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ١٣ی ڕەشەممەی ٢٧٢٣ (٣ی مارسی ٢٠٢٤)، سزای سێدارەی میلاد گەلوی تەمەن ٢٩ ساڵ، خەڵکی زابۆل و دانیشتووی شاری خاش، لە بەندیخانەی ئەو شارە جێبەجێکرا.

ئەو بەندکراوە دوو ساڵ پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەستی سێ ئەندام لە بنەماڵەی یەکێک لە خزمەکانیان، دەستبەسەرکرا و لەلایەن دادگای تاوانەکانی شاری خاش سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو.

هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هەواڵی لەسێدارەدانی میلاد گەلوی لە میدیا حکومەتییەکان بەتایبەت میدیاکانی سەر بە دەزگای دادوەری ئێرانەوە بڵاو نەکراوەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە