جێبەجێکردنی سزای سێدارەی بەندکراوێک لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەراک

٨ بانەمەڕ ٢٧٢٤، ٢٣:٢٧


هەنگاو، شەممە ٨ی بانەمەڕی ١٤٠٣

سزای سێدارەی بەندکراوێک بە ناوی ئیرەج سەنەمبەری کە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکانەوە سزای سێدارە بەسەریدا سەپێندرابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەراک جێبەجێکرا.

بەپێ هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوەی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە ٨ێ بانەمەڕی ٢٧٢٣ (٢٧ی ئەپریلی ٢٠٢٤)، سزای سێدارەی ئیرەج سەنەمبەری تەمەن ٣٧ ساڵ و خەڵکی ئەراک، لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەراک جێبەجێکرا.

ئیرەج سەنەمبەری سێ ساڵ پێش دەستبەسەر و لەلایەن دادگای شۆڕشی ئەراک بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێنرابوو.

هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هەواڵی لەسێدارەدانی ئەم بەندکراوە لە میدیا حکوومەتییەکان بە تایبەت میدیاکانی نزیک لە دەزگای دادوەری بڵاو نەکراوەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە