جێبەجێکردنی سزای سێدارەی مورتەزا سادقزادە، بەندکراوی خەڵکی سەقز لە بەندیخانەی ناوەندیی دامغان

١١ جۆزەردان ٢٧٢٦، ٢٢:٥٤

هەنگاو؛ دووشەمبە ۱۱ی جۆزەردانی ۲۷۲۶

سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد و خەڵکی شاری سەقز بەناوی مورتەزا سادقزادە کە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی دامغان سەر بە پارێزگای سمنان جێبەجێ کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە ۱۱ی جۆزەردانی ۲۷۲۶ (۱ی ژۆئەنی ۲۰۲۶)، سزای سێدارەی بەندکراوێکی خەڵکی شاری سەقز بەناوی مورتەزا سادقزادە، تەمەن ۲۵ ساڵ لە بەندیخانەی ناوەندیی دامغان جێبەجێ کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری هەنگاو، مۆرتێزا سادقزادە پێشتر، لە ساڵی ۲۷۲۳ بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو و دواتر لە لایەن دادگای شۆڕشی دامغان سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو.

هەتا کاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، هەواڵی لەسێدارەدرانی ئەو بەندکراوە کوردە لە لایەن مدیا فەرمییەکان بەتایبەت میدیا پەیوەندیدارەکان بە دەزگای دادوەرییەوە بڵاو نەکراوەتەوە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە