بەندیخانەی قزڵحیسار؛ گواستنەوەی لانی کەم دوو بەندکراو بۆ ژووری تاکەکەسی بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای سێدارە

٩ بانەمەڕ ٢٧٢٤، ١٢:٢٣

هەنگاو؛ یەکشەممە، ٩ی گوڵانی ٢٧٢٤

لانی کەم دوو بەندکراوی خەڵکی شاری کۆیەشت بە ناوەکانی مەجید بەراتی و فەرزاد گەڕاوەند کە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکانەوە سزای سێدارە بەسەریاندا سەپێندرابوو، بەمەبەستی جێبەجێکردنی سزای سێدارە بۆ ژووری تاکەکەسی بەندیخانەی قزڵحیسار لە شاری کەرەج گوازرانەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٩ی بانەمەڕی ٢٧٢٤ (٢٨ی ئەپریلی ٢٠٢٤)، لانی کەم دوو بەندکراوی خەڵکی شاری کۆیەشت بە ناوەکانی مەجید بەراتی تەمەن ٣٤ ساڵ و فەرزاد گەڕاوەند، بەمەبەستی جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان بۆ ژووری تاکە کەسی گواستراونەتەوە و ئەگەری جێبەجێ کردنی سزای لەسێدارەدانیان لە چەند ڕۆژی داهاتوو دا زۆرە.

ئەم دوو بەندکراوە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکانەوە دەستبەسەر کرابوون و سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێندرابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە