جێبەجێكرانی سزای سێدارەی مەسعوود ناسری و ئەردەشیر سوڵتانئابادی دوو بەندكراوی كورد لە بەندیخانەی قزڵحیساری كەرەج

هەنگاو؛ چوارشەممە ٢١ی جۆزەردانی ٢٧٢٥
سزای سێدارەی دوو بەندكراوی كورد بە ناوەكانی مەسعوود ناسری و ئەردەشیر سوڵتانئابادی ، كە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەكان سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندرابوو، لە بەندیخانەی قزڵحیساری كەرەج جێبەجێ
كرا.
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەر لە بەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی جۆزەردانی ٢٧٢٥ (١١ی ژوئەنی ٢٠٢٥)، سزای سێدارەی دوو بەندكراوی كورد بە ناوەكانی مەسعوود ناسری خەڵكی کرماشان و ئەردەشیر سوڵتانئابادی خەڵكی هەرسین سەر بە كرماشان، كە هەردووكیان خێزاندارن و منداڵیان هەیە، لە بەندیخانەی قزڵحیساری كەرەج جێبەجێ كرا.
بە وتەی سەرچاوەیەكی ئاگادار، ئەم دوو بەندكراوە خزمی یەكترن پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەكانەوە دەستبەسەر و لە لایەن دەزگای دادوەری كۆماری ئیسلامیی ئێراب سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو.
تا كاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، هەواڵی لەسێدارەدانی ئەم دوو بەندكراوە لە میدیا حكوومەتییەكان بە تایبەتی میدیاكانی پەیوەندیدار بە دەزگای دادوەری ڕانەگەیێندراوە.