بریندار بوونی کۆڵبەرێک لە سنووری شاری بانە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران

١٠ بانەمەڕ ٢٧٢٤، ١٣:١٥

هەنگاو؛ دووشەممە ١٠ بانەمەڕی ٢٧٢٤

مێهران بەهرامی، لاوێکی کۆڵبەر و خەڵکی شاری سەقز بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ناوچە سنوورییەکانی بانە بریندار بوو.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە، ٩ی بانەمەڕی ٢٧٢٤ (٢٨ی ئەپریل ٢٠٢٤)، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری "هەنگەژاڵ"ی بانە تەقەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کرد و لەئاکامدا کۆڵبەرێکی تەمەن ٢٥ ساڵ بە ناوی مێهران بەهرامی بە سەختی بریندار بوو.

مێهران بەهرامی خەڵکی شاری سەقز بە هۆی سەختی برینەکانی لاقەوە بۆ نەخۆشخانەی "سەلاحەدین ئەیوبی" لە شاری بانە گواستراوەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە