کوژرانی ڕێبوار موحەممەدزادە کۆڵبەری خەڵکی بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران

٩ ڕەزبەر ٢٧٢٥، ١٨:٥٩

هەنگاو؛ چهارشنبه ٩ی ڕەزبەری ٢٧٢٥

کۆڵبەرێکی لاو و خەڵکی بانە بە ناوی ڕێبوار موحەممەدزادە، لە کاتی کۆڵبەریی لە بەرزاییەکانی سنووریی «سوورکێو»ی بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی پاسەوانی سنووریی کۆماری ئیسلامیی ئێران کوژرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوەی مافی مرۆڤیی هەنگاو، لە بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٩ی ڕەزبەری ٢٧٢٥(١ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٥)، کۆڵبەرێکی خەڵکی گوندی «سپیدار»ی بانە بە ناوی ڕێبوار محەممەدزاده، تەمەن ٣٨ ساڵ، لە کاتی کۆڵبەریدا بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی لەدەست دا.

بە وتەی سەرچاوەی ئاگادار، ئەم کۆڵبەرە لاوە لە بەرزاییەکانی سنووریی «سوورکێو»، بووەتە ئامانجی فیشەکی جەنگی و دەستبەجێ گیانی لەدەست داوە.

شیاوی ئاماژەپێدانە کە، ڕێبوار موحەممەدزادە، خێزاندار و باوکی و دوو منداڵە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە