بانە؛ دۆخی ناجێگیری خالید ئەحمەدیان، کۆڵبەری خەڵکی بانە لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران

١٩ گەلاوێژ ٢٧٢٥، ١١:١٦

هەنگاو؛ یەکشەممە ۱۹ی گەلاوێژی ۲۷۲۵

کۆڵبەرێک بەناوی خالید ئەحمەدیان، خەڵکی شاری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سنووری ئەو شارە بریندار کرا و بۆ نەخۆشخانە گواسترایەوە، باری تەندروستیی ناوبراو بە ناجێگیر ڕاگەیەندراوە.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ۱۵ی گەلاوێژی ۲۷۲۵ (۶ی ئاگۆستی ۲۰۲۵)، خالید ئەحمەدیان، تەمەن ۴۵ ساڵ و خەڵکی گوندی "سێوچ"ی سەر بە شاری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، خالید ئەحمەدیان پاش بەرکەوتنی گوللە لە بەرزاییە سنوورییەکانی "هەنگەژاڵ"ی بانە لە بەشی سمتیدا بەسەختی بریندار کراوە و بۆ نەخۆشخانەیەک لە تەورێز گواستراوەتەوە.

باری تەندروستیی ئەو کۆڵبەرە بەهۆی سەختی برینەکانی بە ناجێگیر ڕاگەیەندراوە و نەشتەرگەریی بۆ کراوە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە