سنووری بانه؛ کۆڵبەرێک بەناوی قاسم عەزیزی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا

٣ ڕەزبەر ٢٧٢٥، ١٠:٥٧
هەنگاو؛ پێنجشەممە ۳ی ڕەزبەری ۲۷۲۵
قاسم عەزیزی، کۆڵبەری خەڵکی شاری بانە لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە کۆڵبەرانی ناوچەیەکی سنووریی ئەو شارە کوژرا.
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە ۳ی ڕەزبەری ۲۷۲۵ (۲۵ی سێپتەمبەری ۲۰۲۵)، قاسم عەزیزی، تەمەن ۴۷ ساڵ، باوکی دوو منداڵ و خەڵکی بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری هەنگاو، ئەو کۆڵبەرە لە بەشی شانیدا بە گوللەی چەکی کڵاشینکۆفی هێزە چەکدارەکانی ئێران پێکرابوو.
شایەنی باسە کە، قاسم عەزیزی لە دەوروبەری گوندی «بڵەسەن» سەر بە شاری بانە کوژراوە و تەرمەکەی بۆ نەخۆشخانەی سەلاحەددینی ئەیووبی ئەو شارە گواستراوەتەوە.
سەرچاوە: Hengaw