کوژرانی ڕەحمان ڕەسووڵزادە، کۆڵبەری خەڵکی بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران

٢٦ گەلاوێژ ٢٧٢٥، ١٠:٥٦
هەنگاو؛ یەکشەممە ۲۶ی گەلاوێژی ۲۷۲۵
ڕەحمان ڕەسووڵزادە، کۆڵبەری خەڵکی شاری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە چەکی نیوەقورس لە سنووری «هەنگەژاڵ»ی بانە کوژرا.
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ۲۶ی گەلاوێژی ۲۷۲۵ (۱۷ی ئاگۆستی ۲۰۲۵)، ڕەحمان ڕەسووڵزادە، کۆڵبەری خەڵکی بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.
بەپێی زانیارییەکان، ڕەحمان ڕەسووڵزادە بەشێوەی ڕاستەوخۆ بە چەکی نیوەقورسی «دۆشکا» کراوەتە ئامانج و دەستبەجێ گیانی لەدەست داوە.
تەرمی ڕەحمان ڕەسووڵزادە بۆ نەخۆشخانەی سەلاحەددینی ئەیووبی لە شاری بانە گواستراوەتەوە.
سەرچاوە: Hengaw