ئەردەبیل؛ جێبەجێکرانی سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد

١١ بانەمەڕ ٢٧٢٤، ١٥:١٧

هەنگاو؛ سێشەممە ١١ی بانەمەڕی ١٤٠٣

بەندکراوێکی کورد بە ناوی فەرامەرز مورادی، خەڵکی سەڵماس، کە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکانەوە سزای سێدارە بە سەریدا سەپێنرابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەردەبیل لەسێدارە درا.

بەپێ ڕاپۆڕتی گەیشتوو بە ڕێکخراوەی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ١١ی بانەمەڕی ٢٧٢٤ (٣٠ی ئەپریلی ٢٠٢٤)، سزای سێدارەی فەرامەرز مورادی، خەڵکی گوندی هەرکیان لە ناوچەی شپێران سەر بە شاری سەڵماس، لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری ئەردەبیل جێبەجێکرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی فەرامەرز مورادی، ئەم هاووڵاتییە چوار ساڵ پێش بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکانەوە دەستبەسەر و لەلایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامیی ئێران سزای سێدارە بە سەریدا سەپێنرابوو.

هەواڵی لە سێدارەدانی ئەم بەندکراوە تا کاتی داڕشتنی ئەو ڕاپۆرتە، لە میدیا حکومەتییەکان و بە تایبەت میدیاکانی نزیک لە ناوەندی دادوەری بڵاو نەکراوەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە