ڕاگەیەندراوەی هەنگاو لەسەر هەڕەشەی کوشتنی ئەندامەکانی لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە

١٩ خاکەلێوە ٢٧٢٤، ١٥:٣١

 

هەنگاو؛ یەکشەممە ١٩ی خاکەلێوەی ٢٧٢٤

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بە سەرجەم ڕێکخراوانی مافی مرۆڤ، چالاکانی مەدەنی، میدیاکان و خەمخۆرانی پێشێلکرانی مافەکانی مرۆڤ لە ئێران ڕادەگەیەنێت کە تەواوی ئەندامان و هاوکارانی ئەو ڕێکخراوە بەتایبەت ئەندامانی دانیشتووی هەرێمی کوردستان لەژێر نوێترین هەڕەشەکانی کوشتن، ڕاوەدوونان و گوشاری سەختی ئەمنی لەلایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامیدان.

لە نوێترین کردەوەکانی دەزگای ئەمنیی کۆماری ئیسلامیدا، چەندین ئەندامی لیژنەی بەڕێوەبەرایەتی هەنگاو بریتی لە ئەرسەلان یارئەحمەدی و ژیلا موستەئجێر، دانیشتووی هەولێر، پایتەختی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە وڵاتی عێراق، لەلایەن هێزەکانی سوپای پاسدارانەوە بەشێوەی ڕاستەوخۆ هەڕەشەی ڕفاندن و کوژرانیان لێکراوە. ئەوە لەحاڵێکدایە کە هەنگاو لەم دوایییانەدا لەسەر ئەگەری زۆری بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێی یەک لە هاوکارەکانی خۆی بەناوی حوسێن باقری (ژاکان باران) لەلایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامییەوە ڕاپۆرتی بڵاو کردبووەوە. یەکێک لە کەسانی گوماناوی بە هاوکاری لەگەڵ سوپا لە پرۆژەی بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێی ژاکان باران، هەڕەشەی کوشتنی لە ئەرسەلان یارئەحمەدی، ژیلا موستەئجێر لە لیژنەی بەڕێوەبەرایەتی هەنگاو و بنەماڵەکانیان لە نێو ئێرانی کردووە و گوتەیەتی کە "بۆ کوشتنی ئێوە، لە نێو ئێران و یان لە دەرەوە لە ڕێگەی هێزەکانی قودس و قەرارگای ڕەمەزانەوە هەوڵ دەدەم".

لەلایەکی دیکەشەوە و بە تێپەڕبوونی ماوەی دوو حەفتە لە بێسەروشوێنبوونی ژاکان باران، بەندکراوی سیاسی پێشوو و لە هاوکارانی هەنگاو لە ئیلام، هەتا ئێستا زانیارییەکی ورد لەسەر چارەنووسی ناوبراو لەبەر دەستدا نییە و بەدواداچوونەکانی هەنگاو و هاوڕێیانی ژاکان لەو بارەیەدا بێئاکام ماوەتەوە. ناوبراو لە دوو حەفتە پێشترەوە لە کاتی ڕۆیشتن بۆ تورکیا لە سنووری هەرێمی کوردستان بێسەروشوێن کراوە و ئەو کەسانەی کە بەرپرسیارییەتی ڕاگواستنی ناوبراویان لەسەر بووە وەڵام نادەنەوە و هەر ئەوە ئەگەری ڕفێندرانی ژاکان بارانی زیاتر کردووە.

هەر لە پەیوەندی لەگەڵ ئەو باسەدا، لە چەند حەفتەی ڕابردوودا ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو چەندین جار لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان یان بەشێوەی نامەگەلی تاکەکەسی لەژێر هێرشی سایبێری و هێزەکانی کۆماری ئیسلامی و ئەمنییەتییەکانی هاوکاریان لە دەرەوەی وڵات، ڕووبەڕوو بووەتەوە کە بە شێوەیەکی بێ‌وێنە بەراورد بە ڕابردوو زیاتر بوونەتەوە. نێوەڕۆکی ئەو هێرشانە زۆربەی کاتەکان بە «تیرۆریست»، «جودایی خواز»، «قەومگەرا» بانگکردنی هەنگاو و ئەندامەکانی بووە و هەڕەشەی سڕینەوەیان لێکراوە.

هەنگاو بە کۆمەڵگای مەدەنی و چالاکانی دێمۆکراسی خوازی ئێران و هەروەها میدیاکان هۆشداری دەدات کە لاوازکردنەوەی ناوەندەکانی مافی مرۆڤ و مەدەنیی کوردستان کە بە تەواوەتی سەربەخۆن و بێ هیچ چەشنە پەیوەندییەک بە ڕەوت، حیزب و سیاسەت بۆ کوردستان و ئێران چالاکی دەکەن، گرینگییەکی زۆری هەیە و ئەو هێرشانە چالاکی مەدەنی و زانیاری ڕاگەیاندنی بەربڵاو لەسەر پێشێلکاری مافی مرۆڤ لە ئێرانیان کردووەتە ئامانج و هەروەها بە دووپاتکردنەوەی دەستەواژە تکرارییەکانی دەزگای ئەمنی، کوژران و ڕفاندنی ئەندامەکانی ئێمە لە تەواوی جیهان، بەتایبەت لە ناوچەکە ئاسایی دەکەنەوە.

لە ڕەوتی بزووتنەوەی ژن ژیان ئازادی، هەنگاو چالاکییەکانی خۆی لە بواری زانیاری ڕاگەیاندن و تۆمارکردن و بەڵگەسازی لە پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە کوردستانەوە بۆ تەواوی ئێران گەشە پێدا و هەر لەو کاتەوە گوشارە ئەمنییەکان لەسەر ئەو گرووپە بە شێوەیەکی بێ‌وێنە زیاتری کردووە و تەنیا بەمەبەستی وەبیرهێناوە، پێشتر یەکێک لە کانالەکانی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی بۆ شێوەی کوشتنی ئەرسەلان یارئەحمەدی لە دامەزرێنەرانی هەنگاو ڕاپرسییان دانابوو.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو لەگەڵ دەربڕینی نیگەرانی خۆی لەسەر چارەنووسی ئەندامان و هاوکارانی، بەتایبەت ئەو کەسانەی کە لە وڵاتێکی نائارامدا دەژین، سەبارەت بە پاراستنی گیانیان هۆشداری دەدات و لە کۆمەڵگای مەدەنی ئێران، میدیاکان و تەواوی ڕێکخراوەکان داوا دەکات کە لەسەر ئەو هەڕەشانە لە پەیوەندی لەگەڵ چالاکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو دەنگدانەوەیان ببێت.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە