بانگەواز بۆ مانگرتنی گشتی دژی سەرکوت و توندوتیژی لە کوردستان و بۆ پشتیوانیکردن لە داواکارییەکانی ناڕازییان لە ئێران
لە دەیەمین ڕۆژی ناڕەزاییە جەماوەرییەکان لە تەواوی ئێران، بەتایبەت لە ناوچەکانی کوردستان، دژ بە نیزامی تاوانکاری کۆماری ئیسلامیی ئێرانداین. لەو ڕۆژانەدا ناڕازییەکان گەیشتوونەتە لووتکەی خۆیان و بارودۆخ شێوازێکی تایبەتی بەخۆیەوە گرتووە. کۆماری ئیسلامی هەروەها وەکوو شێوازی هەمیشەیی سەرکوتکردنی خۆی، جارێکی دیکە تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی بەتایبەت لە ناوچەکانی پەراوێزی ئێران گرتووەتە پێش.
کۆماری ئیسلامیی ئێران پێشینەی ۴۷ ساڵ پێشێلکردنی ڕێکخراوانەی مافەکانی مرۆڤ و لە هەندێک حاڵەتدا تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی لە بەرەوڕووبونەوە لەگەڵ گرووپە کۆمەڵایەتییە جیاوازەکان بەتایبەت کەمینە سیاسی، مەزهەبی، نەتەوەیی و پێکهاتەکان هەیە. ژنان بە تەواوی لە کۆمەڵگا جیا کراونەتەوە و کۆمەڵگای کەمینە سێکسی و ڕەگەزییەکان بە تاوانبار ناسێندراون.
کۆماری ئیسلامی حکومەتێکی ناڕەوایە کە لە ڕێگای سیاسەتەکانی چەوساندنەوەی ڕێکخراوانەوە، پێشێلکردنی ڕێکخراوانەی مافەکانی مرۆڤ، سەرکوتی بەربڵاوی سیاسی، کۆمەڵایەتی و بەرفراوانیی هەژاریی ئابووری تا ئێستا توانیویەتی پێگەکانی خۆی ڕابگرێت.
بەڵام بەشێکی بەرچاو لە خەڵک لە ڕەوتی بزووتنەوەی ژن ژیان ئازادی و پاش کوشتنی حکومەتیی ژینا ئەمینی، نیشانیان داوە کە لە بواری سیاسیدا پێگەیشتوون، "ژن ژیان ئازادی" نە تەنیا یەک ئایدیۆلۆژیی سیاسی، بەڵکوو پێش هەر شتێک داکۆکی لە مافە سەرەتاییەکان لە سێبەری بەرگری لە مافی کەمینە چەوسێندراوەکان، بەرزڕاگرتنی ژیان و هەوڵ بۆ ڕزگاری لە هەر چەشنە زوڵم و ستەمێکە.
بە زیاتربوونی ناڕەزاییەکان و بڵاوکردنەوەی بانگەوازی حیزبە کوردستانییەکان بۆ مانگرتن لە ڕۆژی پێنجشەممە ۱۸ی بەفرانباری ۲۷۲۵، هەنگاو وێڕای دەربڕینی یەکگرتوویی لەگەڵ ناڕازییان لە ئێران و هەروەها هاودەردی لەگەڵ خەڵکی ئیلام، کرماشان و لوڕستان بەهۆی تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی لە چەند ڕۆژی ڕابردوو لەو ناوچانەدا، داوا لە هەموو خەڵکی ئێران و بەتایبەت کوردستان دەکات کە لە خەڵکی لەژێر گوشاری ئیلام و کرماشان و لوڕستان پاڵپشتی بکەن.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو
۱۶ی بەفرانباری ۲۷۲۵