برینداربوونی دوو کۆڵبەر لە سنوورەکانی سەوڵاوا و بانە

١٩ خاکەلێوە ٢٧٢٤، ١٦:٣٣

هەنگاو؛ یەکشەممە ١٩ی خاکەلێوەی ٢٧٢٤

دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی فەردین وەیسی و ئەحەدی (ناو نادیار)، بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایییە سنوورییەکان و تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کران.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ١٨ی خاکەلێوەی ٢٧٢٤ (٦ی ئەپریلی ٢٠٢٤)، فەردین وەیسی کۆڵبەری خەڵکی سنە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران جێگیر لە سنووری هەنگەژاڵی بانە لە مەودایەکی نزیکەوە کرایە ئامانج و بەسەختی بریندار کرا.

بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، ئەو کۆڵبەرە سینگ، سک و دەستی بە گوللەی ساچمەیی ئەو هێزانە پێکراوە و بەمەبەستی چارەسەری پزیشکی بۆ نەخۆشخانە سەلاحەددین ئەیووبی لە شاری بانە گواستراوەتەوە.

هەروەها، ڕۆژی هەینی ١٧ی خاکەلێوە (٥ی ئەپریل)، کۆڵبەرێک بەناوبانگی ئەحەدی (نێو نادیار) خەڵکی گوندی هەورامانی تەخت سەر بە شاری سەوڵاوا، بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایییەکانی سنووری تەتەی هەورامان بریندار کرا و لەلایەن خەڵکی حازر لەو شوێنە و کۆڵبەرەکانی دیکەوە بەمەبەستی چارەسەری پزیشکی بۆ ناوەندە دەرمانییەکان گواستراوە و بارودۆخی تەندروستیی ناوبراو بە جێگیر ڕاگەیەندراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە