دەستبەسەرکران و ناڕوونی چارەنووسی ڕامیار محەممەدزادە لە پیرانشار

٢٠ خاکەلێوە ٢٧٢٤، ١٩:٤٧

هەنگاو؛ دووشەممە ٢٠ی خاکەلێوەی ٢٧٢٤

ڕامیار محەممەدزادە، هاووڵاتیی کورد و تەمەن ١٩ ساڵی خەڵکی پیرانشار ماوەی دوو حەفتەیە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و چارەنووسی نادیارە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ٦ی خاکەلێوەی ٢٧٢٤ (٢٦ی مارسی ٢٠٢٤)  ڕامیار محەممەدزادە، لاوی تەمەن ١٩ ساڵی خەڵکی پیرانشار لە ئەنجامی هەڵکوتانی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵی دایک و باوکی دەستبەسەر کراوە.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو لاوە بە بەکارهێنانی توندوتیژی و بەبێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی دادوەری دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لە هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ناوبراو و هەروەها چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی ڕامیار زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە و بەدواداچوونەکانی بنەماڵەکەی لەوبارەیەدا بێ ئاکام ماوەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە