دەستبەسەرکرانی مامۆستا سەید لەتیف سەبری، پێشنوێژی مزگەوتی شەهریکەندی مەهاباد لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە

٢٠ گەلاوێژ ٢٧٢٦، ٢١:٣٥

هەنگاو؛ سێشەممە ۲۰ی گەلاوێژی ۲۷۲۶

مامۆستا لەتیف سەبری، پێشنوێژی مزگەوتی شەهریكەندی مەهاباد لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لەم شارە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی دووشەممە ۱۹ی گەلاوێژی ۲۷۲۶ (۱۰ی ئاگۆستی ۲۰۲۶)، مامۆستا سەید لەتیف سەبری، پێشنوێژی مزگەوتی شەهریكەندی مەهاباد لە فلکەی کاتژمێری ئەم شارە دەستبەسەر کرا.

بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، هێزە حکوومەتییەکان بە شەش ئۆتۆمبێلەوە هێرشیان کردووەتە سەر شوێنی ناوبراو و دەستبەسەریان کردووە و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.

جێگای ئاماژەیە کە، بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەم هاووڵاتییە بە مەبەستی ئاگاداربوون لە بارودۆخی ناوبراو تا ئێستا بێئاکام ماوەتەوە.

تا کاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، تۆمەتە پاڵدراوەکان، شوێنی ڕاگرتن و چارەنووسی ئەم هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نییە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە