ژنکوژی، ژنێک لە شاری ئورمیە بە دەستی هاوژینەکەی کوژرا

١٤ خاکەلێوە ٢٧٢٤، ١٦:٢٧

هەنگاو؛ سێشەممە ١٤ی خاکەلێوەی ٢٧٢٣

ژنێکی تەمەن ٣٨ ساڵ و خەڵکی ئورمیە بە دەستی هاوژینەکەی خنکێندرا. هۆکاری کوژرانی ئەم ژنە چەمکی ناڕوونی «کێشەی خێزانی» ڕاگەیەندراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ڕۆژانی ڕابردوودا پیاوێک لە ڕێگەی نێوان شاری ئورمیە بۆ نەغەدە، هاوژینەکەی خۆی بە دەست خنکاندووە و کوشتوویەتی.

بەپێی ڕاپۆرتێکی هەواڵنێریی حکومەتی ئیرنا، تاوانبار دوای کوشتنی هاوژینەکەی، تەرمەکەی لە ناو ئۆتۆمبێل لە شەقامدا بەجێهێشتووە و هەڵاتووە.

ئەم پیاوە دوای دەستبەسەرکران دانی بە کوشتنی هاوژینەکەی داناوە و میدیا حکوومەتییەکانیش لەلایەن ناوبراوە ڕایانگەیاندووە کە هۆکاری کوشتنەکە کێشەی خێزانی بووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە