مەهاباد: دەستبەسەرکردن و ناڕوونیی چارەنووسی سامان ئوەیسی

٢٣ خاکەلێوە ٢٧٢٤، ١٩:٠٠

هەنگاو: پێنجشەممە ٢٣ی خاکەلێوەی ٢٧٢٤

سامان ئوەیسی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری مەهاباد، لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لەو شارە دەستبەسەر کراوە و چارەنووسی ناڕوونە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا سامان ئوەیسی دوای ئەوەی کە لەلایەن ئیتلاعاتی سوپای پاسداران لە شاری مەهاباد بانگ کراوە، دەستبەجێ دەستبەسەر کراوە.

بەگوێرەی زانیاریی سەرچاوە ئاگادارەکان، سامان ئوەیسی لە ڕێگەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنییەوە لەلایەن ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە بانگ و پاشان دەستبەسەر کراوە، هەنووکەش باری تەندروستی و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو نادیارە.

تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و هەروەها ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە، لە بەردەستدا نییە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە