سەردەشت؛ کوژرانی کۆڵبەرێکی تەمەن ٢٠ ساڵ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران

٢٦ خاکەلێوە ٢٧٢٤، ٠٩:٣٤

هەنگاو؛ یەکشەممە ٢٦ی خاکەلێوەی ٢٧٢٤

کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی سەردەشت بەناوی مێهرداد عەبدوڵڵازادە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کاتژمێر ٢١ی ئێوارەی یەکشەممە ٢٥ی خاکەلێوەی ٢٧٢٤ (١٣ی ئەپریلی ٢٠٢٤)، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری گوندی "بێتوش" سەر بە شاری سەردەشت تەقەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کردووە و لەئاکامدا کۆڵبەرێکی تەمەن ٢٠ ساڵ بەناوی مێهرداد عەبدوڵڵازادە کوژراوە.

بەوتەی سەرچاوەکانی هەنگاو، مێهرداد عەبدوڵڵازادە خەڵکی گوندی "ماراغان" بەهۆی بەرکەوتنی گوللە لە شاخەکانەوە بەربووەتەوە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە