سەردەشت؛ بریندار بوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران

١١ پووشپەڕ ٢٧٢٤، ١٢:٥٥

هەنگاو؛ دووشەممە ١٠ی پووشپەڕی ٢٧٢٤

کۆڵبەرێکی لاو بە ناوی ئیبراهیم ئیبراهیمی، خەڵکی سەردەشت بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوەی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ١٠ی پووشپەڕی ٢٧٢٤ (٣٠ی ژوئەنی ٢٠٢٤)، ئیبراهیم ئیبراهیمی، کۆڵبەری تەمەن ٢٧ ساڵ، خەڵکی گوندی "پاش بەرد" و دانیشتووی نەڵاس سەر بە شاری سەردەشت، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار بوو.

ئەم کۆڵبەرە لە سنووری "کانی زەرد"ی سەردەشت لە بەشی قاچی بە سەختی بریندار بووە و بەهۆی سەختی برینەکانی بە مەبەستی چارەسەری پزیشکی بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی ئەم شارە گواستراوەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە