بیجاڕ؛ دەستبەسەرکران و نادیاربوونی چارەنووسی جەمشید ئیرەوی، مامۆستای خانەنشینکراو
هەنگاو؛ یەکشەممە ١٠ی جۆزەردانی ٢٧٢٦
دوای تێپەڕینی نزیک بە سێ مانگ لە دەستبەسەرکرانی جەمشید ئیرەوی، هاووڵاتیی کورد و مامۆستای خانەنشینکراو و خەڵکی بیجاڕ لەلایەن ناوەندە حکومەتییەکانەوە هێشتا هیچ زانیارییەک سەبارەت بە شوێنی ڕاگیران، دۆخی تەندروستی و بارودۆخی یاسایی ناوبراو لەبەردەستدا نییە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، جەمشید ئیرەوی، مامۆستای پێشینەدار و خانەنشینکراوی خەڵکی بیجاڕ، ڕۆژی سێشەممە ١٢ی ڕەشەمەی ٢٧٢٦ (٣ی مارسی ٢٠٢٦) هاوکات لەگەڵ شەڕی ٤٠ ڕۆژەی ئێران، ئەمریکا و ئیسرائیل و دوای کوژرانی عەلی خامنەیی لەلایەن هێزە حکومەتییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، سەرەڕای بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەی ئیرەوی لە ناوەندە دادوەرییەکان، دادسەرا و ناوەندە ئەمنییەکانی شارستانی بیجاڕ و بەرپرسانی پەیوەندیدار، لە دانەوەی وەڵامێکی ڕوون خۆیان بواردووە و هیچ جۆرە ڕوونکردنەوەیەک سەبارەت بە هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، تۆمەتە پاڵخراوەکان و شوێنی ڕاگرتنی ئەم مامۆستا خانەنشینکراوەیان نەخستۆتە ڕوو.