بۆکان؛ دەستبەسەرکران و ناڕوونی چارەنووسی مووسا جەلیلیان

٣١ خاکەلێوە ٢٧٢٤، ٢٢:٥١

هەنگاو؛ هەینی ٣١ی خاکەلێوەی ٢٧٢٤

هاووڵاتییەکی کورد بەناوی مووسا جەلیلیان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەرکراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، چوارشەممە ٢٢ی خاکەلێوەی ٢٧٢٤ (١٠ی ئەپریلی ٢٠٢٤)، مووسا جەلیلیان خەڵکی گوندی وشتەپەی سەر بە شاری بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و بەبێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی دادوەری دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بەوتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، فەرمانگەی ئیدارەی ڕۆژی پێنجشەممە ٣٠ی خاکەلێوە، بە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی بە بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییەیان ڕاگەیاندووە کە منداڵەکەیان لە دەستبەسەرگەی ئەو ناوەندە ئەمنییەدایە.

ئەو سەرچاوانە هەروەها ڕایانگەیاندووە کە، مووسا جەلیلیان لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعات لەلایەن هێزەکانی ئەو ناوەندەوە بە سەختی ئەشکەنجە دراوە و لەو ماوەیەدا لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەش بووە.

هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لە هۆکارەکانی دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ مووسا جەلیلیان زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە