سنووری بانە؛ برینداربوونی ئاروین عەزیزی، کۆڵبەری تەمەن ۲۰ ساڵ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران
٢٧ خەرمانان ٢٧٢٦، ١٠:٤٢
هەنگاو؛ هەینی ۲۷ی خەرمانانی ۲۷۲۶
ئاروین عەزیزی، کۆڵبەری تەمەن ۲۰ ساڵ و خەڵکی شاری سەقز، لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سنووری هەنگەژاڵی بانە بەسەختی بریندار کرا.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ۲۳ی خەرمانانی ۲۷۲۶ (۱۴ی سێپتەمبەری ۲۰۲۶)، ئاروین عەزیزی، کۆڵبەری تەمەن ۲۰ ساڵ و خەڵکی گوندی "قۆرەدەرە" سەر بە شاری سەقز، لە سنووری هەنگەژاڵی بانە کرایە ئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران و بریندار کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو کۆڵبەرە لە بەشی زگدا بە گوللەی چەکی جەنگیی کڵاشینکۆف پێکراوە و بە سەختی بریندار بووە.
ئاروین عەزیزی پاش برینداربوون بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەریی پزیشکی بۆ نەخۆشخانە گواستراوەتەوە.
سەرچاوە: Hengaw