قوروە: دەستبەسەرکردن و ناڕوونیی چارەنووسی پووریا سەفایی
هەنگاو: یەکشەممە، ٢ی بانەمەڕی ٢٧٢٤
هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری قوروە بە ناوی پووریا سەفایی، ماوەی چەند ڕۆژە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی چوارشەممە، ٢٢ی خاکەلێوەی ٢٧٢٤ (٢٢ی ئەپریلی ٢٠٢٤)، پووریا سەفایی، هاووڵاتیی تەمەن ٢٠ ساڵ و خەڵکی شاری قوروە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێران دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
بەگوێرەی زانیاریی سەرچاوە ئاگادارەکان، بەدواداچوونی بنەماڵەی پووریا بۆ زانینی چارەنووسی کوڕەکەیان هیچ ئاکامێکی نەبووە و ناوەندە ئەمنییەکان لەو بارەیەوە ئامادەی وەڵامدانەوە نین.
تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیاری ورد و دروست لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانە دراونەتە پاڵی و هەروەها شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی ئەم هاوڵاتییە لە بەردەستدا نییە.