ڕاپۆرتێک لەسەر دەستبەسەرکردنی عەلی ڕەسوول‌نژاد لەلایەن هێزەکانی ئیتڵاعاتی سوپاوە لە مەهاباد

٦ خەرمانان ٢٧٢٦، ١٠:٠١

هەنگاو؛ هەینی ٦ی خەرمانانی ٢٧٢٦

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی مەهاباد بە ناوی عەلی ڕەسوول‌نژاد، لەلایەن هێزەکانی ئیتڵاعاتی سوپای پاسدارانەوە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنی نادیار گواستراوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ٤ی خەرمانانی ٢٧٢٦ (٢٦ی `ئاگۆستی ٢٠٢٦)، عەلی ڕەسوول‌نژاد، هاووڵاتیی تەمەن ٣٢ ساڵی خەڵکی مەهاباد لە ئەنجامی هەڵکوتانی هێزەکانی ئیتڵاعاتی سوپا بۆ سەر شوێنی کارەکەی دەستبەسەرکراوە.

بەوتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، ئەم هاووڵاتییە بەبێ پیساندانی هیچ جۆرە بەڵگەیەکی دادوەری و لە دووکانی تایبەتیی خۆیدا دەستبەسەرکراوە و دواتر بۆ شوێنی نادیار گواستراوەتەوە.

تا کاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن، تۆمەتە پاڵدراوەکان و شوێنی ڕاگرتنی ناوبراو زانیارییەکی باوەڕپێکراو لەبەردەستدا نییە و بەدواداچوونی بنەماڵەکەی لەم پەیوەندییەدا بێئاکام ماوەتەوە.

 

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە