ئاودانان؛ ڕاپۆرتێک لەسەر دەستبەسەرکران و ناڕوونی چارەنووسی ڕازییە هاشمی، پارێزەری کورد

٧ خەرمانان ٢٧٢٦، ١٠:٤٤

هەنگاو؛ شەممە ۷ی خەرمانانی ۲۷۲۶

ڕازییە (ڕۆیا) هاشمی، پارێزەری دادگوستەری کورد و خەڵکی شاری ئاودانان سەر بە پارێزگای ئیلام، لە سێ ڕۆژ پێشترەوە لە لایەن هێزە حکومەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە و تا ئێستا زانیارییەک لەسەر چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە ۵ی خەرمانانی ۲۷۲۶ (۲۷ی ئاگۆستی ۲۰۲۶)، ڕازییە هاشمی، پارێزەری خەڵکی ئاودانان بەبێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی دادوەری لە لایەن هێزە حکومەتییەکانەوە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

شایەنی باسە کە، سەرەڕای تێپەڕبوونی سێ ڕۆژ لە کاتی دەستبەسەرکرانی ڕازییە هاشمی بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە بە مەبەستی ئاگاداربوونەوە لە چارەنووسی ناوبراو تا ئێستا بێ ئاکام ماوەتەوە.

هەتا کاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە، شوێنی ڕاگرتن و چارەنووسی ناوبراو لەبەر دەستدا نییە.

 

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە