دەڕەشار؛ دەستبەسەرکردنی میلاد عەلایینەسەب لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە
هەنگاو؛ هەینی ٦ی خەرمانانی ٢٧٢٦
هاووڵاتییەکی تەمەن ٣٠ ساڵی کورد و خەڵکی دەڕەشار سەربە پارێزگای ئیلام بە ناوی میلاد عەلایینەسەب، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنی نادیار گواستراوەتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرلەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە ٥ی خەرمانانی ٢٧٢٦ (٢٧ی ئاگۆستی ٢٠٢٦)، میلاد عەلایینەسەب، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی دەڕەشار لە ئەنجامی هەڵکوتانی هێزە حکوومەتییەکان بۆ سەر ماڵه خێزانییەکەی دەستبەسەرکرا.
بەوتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، دەستبەسەرکردنی ئەم هاووڵاتییە بەبێ پیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی دادوەری و بە بەکارهێنانی توندوتیژیی ئەنجام دراوە.
تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر ئەو ناوەندەی کە دەستبەسەری کردووە، هۆکارەکانی دەستبەسەرکردن، تۆمەتە پاڵدراوەکان و شوێنی ڕاگرتنی ناوبراو لەبەردەستدا نییە.