مەریوان؛ ڕاپۆرتێک لەسەر دەستبەسەرکردن و ناڕوونیی چارەنووسی هادی ڕوبووسە، چالاکی ژینگەپارێز

٩ خەرمانان ٢٧٢٦، ١٣:٣٦

هەنگاو؛ دووشەممە ٩ی خەرمانانی ٢٧٢٦

چالاکێکی ژینگەپارێزی کورد و خەڵکی مەریوان بە ناوی هادی ڕوبووسە، لەلایەن هێزەکانی ئیتڵاعاتی سوپای پاسدارانەوە دەستبەسەرکراوە و بۆ شوێنی نادیار گواستراوەتەوە. ناوبراو پێشتر لە کاتی کوژاندنەوە و کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرکەوتنەوەکانی دارستانەکانی زاگرۆسدا بریندار ببوو.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی گەلاوێژی ٢٧٢٦ (٢٠ی ئاگۆستی ٢٠٢٦)، هادی ڕوەبووسە، چالاکی ژینگەپارێز و خەڵکی شاری مەریوان لە ئەنجامی هەڵکوتانی هێزەکانی ئیتڵاعاتی سوپا بۆ سەر ماڵی بنەماڵەکەی بەبێ پیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی دادوەری دەستبەسەرکراوە.

سەرەڕای سەردانی بەردەوام و بەدواداچوونی دووبارەبووەوەی بنەماڵەکەی بۆ دامەزراوە ئەمنی و دادوەرییەکان بە مەبەستی وەرگرتنی زانیاری لەسەر دۆخ و چارەنووسی ڕۆڵەکەیان، ئەم دامەزراوانە هێشتا لە پێشکەشکردنی هر جۆرە وەڵامێک و ڕوونکردنەوەیەک لەم بوارەدا خۆیان دەپارێزن.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە