دیواندەرە؛ دەستبەسەرکرانی دونیا وەیسی لە لایەن هێزە حکومەتییەکان و بە بەکارهێنانی توندوتیژییەوە

٢٥ خەرمانان ٢٧٢٦، ١٩:٥٣

هەنگاو؛ چوارشەممە ۲۵ی خەرمانانی ۲۷۲۶

دونیا وەیسی، هاووڵاتیی کورد و خەڵکی شاری دیواندەرە، پاش بانگکرانی بەردەوامی تەلەفونی و ئامادەنەبوون لە ئیدارەی ئیتلاعات، لە لایەن هێزەکانی ئەو ناوەندە ئەمنییە بە بەکارهێنانی توندوتیژییەوە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ۲۵ی خەرمانانی ۲۷۲۶ (۱۶ی سێپتەمبەری ۲۰۲۶)، دونیا وەیسی، تەمەن ۳۰ ساڵ و خەڵکی دیواندەرە لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری هەنگاو، دنیا وەیسی ئەمڕۆ دوای چەند پەیوەندیی تەلەفۆنی لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی دیواندەرەوە، لە نزیکی شوێنی مانەوەیدا لە لایەن هێزە ئەمنییەکان و بە بەکارهێنانی توندوتیژییەوە دەستبەسەر کراوە.

هەتا کاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ دونیا وەیسی و شوێنی ڕاگرتنی ناوبراو لەبەر دەستدا نییە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە