ژنکوژی؛ سوهەیلا مەحموودی لەلایەن براکەیەوە لە ڕوانسەر کوژرا
٢٦ خەرمانان ٢٧٢٦، ٢١:٥٤
هەنگاو؛ پێنجشەممە ۲۶ی خەرمانی ۲۷۲۶
ژنێکی تەمەن ۴۵ ساڵ بە ناوەی سوهەیلا مەحموودی، خەڵکی گوندی مێهرگانی ڕوانسەر، سەر بە پارێزگای کرماشان، لەلایەن براکەیەوە بە کەڵکوەرگرتن لە چەکی سارد کوژرا.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە ۲۶ی خەرمانی ۲۷۲۶ (۱۷ی سێپتەمبەری ۲۰۲۶)، ژنێکی گەنج بە ناوەی سوهەیلا مەحموودی تەمەن ۴۵ ساڵ و خەڵکی گوندی مێهرگانی سەر بە شاری ڕوانسەر لەلایەن یەکێک لە براکانییەوە کوژرا.
بەوتەی سەرچاوەکانی هەنگاو، ئەم ژنە گەنجە بە هۆکاری «کێشەی بنەماڵەیی» لەلایەن براکەیەوە بە لێدانی چەندین زەبری چەقۆ بەسەختی بریندار بووە و بەهۆی قورسیی برینەکانیەوە گیانی لەدەست داوە.
هەنگاو زانیویەتی کە، کەسی بکوژ دوای ئەنجامدانی ئەم تاوانە لەلایەن هێزە ئینتیزامییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.
سەرچاوە: Hengaw