تەقینەوەی مین لە سومار بووە هۆی برینداربوونی دوو هاووڵاتی

٢٨ بەفرانبار ٢٧٢٤، ٢٣:٢٦

هەنگاو: هەینی ٢٨ی بەفرانباری ٢٧٢٤

بە هۆی تەقینەوەی مینی چێنراوی پاشماوەی شەری ٨ ساڵەی ئێران و عێراق لە “بان مەیل” سەر بە ناوچەی سومار لە گیەڵانی پارێزگای کرماشان ژنێک و پیاوێک بریندار بوون.

بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی بەفرانباری ٢٧٢٤ (١٦ی جەنیوەری ٢٠٢٥) بە هۆی تەقینەوەی مین لە “بان مەیل” سەر بە ناوچەی سوماری گیەڵان لە کرماشان پیاوێکی ٦٥ ساڵ و ژنێکی ٥٥ ساڵ بە سەختی بریندار بوون.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری هەنگاو، ئەم دوو هاووڵاتییە لەلایەن پێڕاگەیشتی خێرای ئاسمانی بەمەبەستی چارەسەری پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی خومەینی شاری ئیلام گوازراونەتەوە، پیاوەکە لاقی چەپی بریندار بووە و مەترسی لەدەستدانی لاقی لەسەرە و ژنەکە لە بەشی ورگ و چاویەوە بریندار بووە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە