سەوڵاوا: برینداربوونی دوو کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران

٥ بانەمەڕ ٢٧٢٤، ١٤:١٥

هەنگاو: چوارشەممە، ۵ی بانەمەڕی ٢٧٢٤

دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی خەلیل پەرویزی و عەلی محەممەدی لە کاتی کۆڵبەری و لە بەرزایییەکانی چیای "تەتە"، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار بوون.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی سێشەممە، ٤ی بانەمەڕی ٢٠٢٤ (٢٣ی ئەپریلی ٢٠٢٤)، عەلی محەممەدی، تەمەن ٢٣ ساڵ و خەڵکی شاری سەوڵاوا بە تەقەی ڕاستەوخۆی چەکدارەکانی ئێران لاقی بریندار بووە.

هەروەها ڕۆژی پێشتریش واتە دووشەممە، ٣ی بانەمەڕ (٢٢ی ئەپریل)، خەلیل پەرویزی، تەمەن ٤٠ ساڵ و خەڵکی گوندی "دەرزیان"*ی سەر بە شاری مەریوان، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لەسەر سنووری "تەتە"ی هەورامان بریندار بوو.

بەگوێرەی زانیاریی سەرچاوە ئاگادارەکان، ئەم هاووڵاتییە بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە لە پشتەوە لەلایەن ئەو هێزانەوە تەقەی لێ کراوە و پاش برینداربوونی، بەمەبەستی چارەسەری و تیمارکردن بۆ نەخۆشخانەی "بوعەلی"ی مەریوان گواستراوەتەوە و هێشتا لەژێر چاودێری پزیشکیدایە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە