پیرانشار؛ سۆران مەحموودی سزای ٣ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا

١٢ بانەمەڕ ٢٧٢٤، ٠٨:٢٧

هەنگاو؛ چوارشەممە ١٢ی بانەمەڕی ٢٧٢٤

سۆران مەحموودی هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شاری پیرانشار کە مانگی ڕەزبەری ساڵی ڕابردوو دەستبەسەر کرابوو، لەلایەن دادگای شۆڕشی مەهاباد سزای سێ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەم دوایییانەدا، سۆران مەحموودی هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی مەهاباد بە سەرۆکایەتیی دادوەر دووستی بە تۆمەتی "ئەندامبوون و هاوکاری لەگەڵ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران" سزای سێ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.

ئەو سزایە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا بە شێوەی فەرمی بە سۆران مەحموودی ڕاگەیەندراوە.

سۆران مەحموودی سەرەتاکانی پاییزی ڕابردوو لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار دەستبەسەر و لە ڕێکەوتی ٢٢ی خەزەڵوەری ئەو ساڵە بەدانانی بارمتەی سێ ملیار تمەنی و بەشێوەی کاتی لە بەندیخانەی ناوەندیی نەغەدە ئازاد کرابوو.

ئەو هاووڵاتییە لە ماوەی ڕۆژانی دەستبەسەربوونیدا لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و هەروەها چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کرابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە