مەهاباد؛ عەلی دانشی بەهۆی لەبەرکردنی جلوبەرگی کوردی سزای بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا

٣ ڕەزبەر ٢٧٢٥، ١٨:٢٤
هەنگاو؛ پێنجشەممە ۳ی ڕەزبەری ۲۷۲۵
عەلی دانشی، هاووڵاتیی کورد و خەڵکی شاری مەھاباد لە لایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەهۆی لەبەرکردنی جلوبەرگی خاکیی کوردی، سزای چوار مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، عەلی دانشی، هاووڵاتیی خەڵکی مەهاباد لە لایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی ئەو شارە بەهۆی لەبەرکردنی جلوبەرگی کوردی خاکی و جامانە لە ڕێوڕەسمی زەماوەندێک، سزای چوار مانگ بەندکرانی هەڵپەسێردراوی بەسەردا سەپێندرا.
عەلی دانشی بەرەبەیانیی ڕۆژی هەینی ۱۹ی بانەمەڕی ۲۷۲۵ (۹ی مەی ۲۰۲۵)، لە لایەن هێزە ئەمنییەکان بە بەکارھێنانی توندوتیژی و لێدانەوە دەستبەسەر کرا.
ناوبراو لە ئاکامدا بەدانانی بارمتەی دوو و نیو ملیار تمەنی و بەشێوەی کاتی هەتا کاتی کۆتاییهاتنی پرۆسەی دادگاییکردنەکەی ئازاد کرابوو.
سەرچاوە: Hengaw