ئومید ڕەش و سروش یووسفزادە دوو هاووڵاتیی خەڵکی مەهاباد سزای بەندکرانیان بە سەردا سەپا

٣١ خەرمانان ٢٧٢٥، ٠٩:٢٣

هەنگاو؛ دووشەممە ۳۱ی خەرمانانی ۲۷۲۵

ئومید ڕەش و سروش یووسفزادە، دوو هاووڵاتیی کورد و خەڵکی شاری مەھاباد لە لایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە هەر یەک سزای شەش مانگ بەندکرانیان بەسەردا سەپێندرا.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، ئومید ڕەش خەڵکی گوندی «کۆسەکەرێز»ی سەر بە شاری مەهاباد و سرووش یووسفزادە خەڵکی هەمان شار، لە لایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی مەهاباد، هەر یەک سزای شەش مانگ بەندکرانیان بەسەردا سەپێندرا.

ئەو دادگایە بە سەرۆکایەتیی دادوەر سیامی، ئەو دوو هاووڵاتییەی بە «پڕۆپاگەندەی دژ بە حکومەت» تۆمەتبار کردووە و سزای بەندکرانی بەسەردا سەپاندوون.

ڕۆژی شەممە ۳۱ی جۆزەردانی ۲۷۲۵ (۲۱ی ژۆئەنی ۲۰۲۵)، ئومید ڕەش لەگەڵ دوو کەسی دیکە لە هاوگوندییەکانی بەناوەکانی ئەسعەد ڕەسووڵزادە و نوورەدین دوودکانلوو لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.

هەروەها سرووش یووسفزادە بەرەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە ۲۹ی جۆزەردانی ۲۷۲۵ (۹ی ژۆئەنی ۲۰۲۵) لە ماڵی خۆیان لە مەهاباد دەستبەسەر کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەکان دەستیان بەسەر هەندێک لە کەلوپەلی تایبەتی سرووش یووسفزادە و مۆبایلی باوک و براکەیدا گرتووە و لەگەڵ خۆیان بردوویانە.

ئەو هاووڵاتییانە دوای یەک مانگ لێپرسینەوە بەدانانی بارمتەی قورس و بەشێوەی کاتی ئازاد کرابوون.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە